نێردراوی تایبەتی سازمانی نەتەوەکان بۆ یەمەن لە ڕاگەیاندنی ئامادەیی حووثییەکان بۆ ئاشتی و سۆڵح هەواڵیدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە " القدس العربی " ، مارتین گریفیس ، نێردراوی تایبەتی سازمانی نەتەوەکان بۆ یەمەن ، لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی لە شاری حەدیدە ووتی : ئێمە ئەمڕۆ بەم بۆنەوە لە حەدیدەین تاکوو لە باروودۆخی ئەم ناوچەیە ئاگادار بین و ئێمە لەگەڵ تەواوی لایەنەکان هەموو هەوڵی خۆمان بە کار دەهێنین تاکوو بەربەست بین لە وێرانیەکانی شەڕ لە حەدیدە . ئەو هەروەها ووتی : ڕێبەرانی ئەنسارۆڵڵا ئامادەیی خۆیان بۆ سۆڵح و ئاشتی نیشان داوە ،" موحەمەد عەلی الحووثی " بەرپرسی کۆمیتەی شۆرشی یەمەن یش هەروەها لە دوای دیدار لەگەڵ نێردراوی تایبەتی سازمانی نەتەوەکان ڕایگەیاند : ئێمە ئامادەی سۆڵح و ئاشتین و هیچ کەسێک ناتوانێ لە نیەت و باوەڕی ئێمەدا گومان بکات . " الحووثی " هەروەها ووتی : کە گریفیس لەگەڵ " عەبدۆلمەلەک الحووثی " ڕێبەری ئەنسارۆڵڵا ی یەمەن یش دیدار دەکات .
هەروەها جێگای ووتنە ، مارتین گریفیس چوارشەممە بە مەبەستی درووست کردنی دۆخێک بۆ بەڕیوەبردنی ووتوووێژەکانی ئاشتی و سۆڵح لە نێوان لەیەنەکانی دەرگیر لە یەمەن کە بڕیار وایە لە کۆتایی ئەم مانگە لە سوید بەڕێوە بچێت ، سەفەری سەنعای کرد .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە