سەرۆک ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەڕەشيی تووندی ئاراستەی ئەمریکا و ئیسرائیل کرد

سەرۆک ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەڕەشيی تووندی ئاراستەی ئەمریکا و ئیسرائیل کرد

پەیامی کورد  ...  سەرۆک ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند هەموو دوژمنان باش بزانن کە ئەگەر بیانەوێ هێرش و هەڕەشە بخەنە سەر ئەم ووڵاتە ووڵامێکی تقوندیان دەدەینەوە.

لە ڕاپۆرتێکدا پاسدار "موحەمەد حەسەن باقری" سەرۆک ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران دوێنێ سێشەممە لە کۆنگرەیەکدا ڕایگەیاند:

گەلی ئێران هەر لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە، بەرەوڕووی بایکۆت، پیلانی کوودەتا و تیرۆر بۆتەوە، بەڵام نەک هەر شۆڕشەکەی شکستی نەهێنا بەڵکوو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهێزتر بوو.

سەرۆک ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: ئێستاکە ئێران زلهێزی ناوچەیە و وێڕای ئەوەی دەسەڵاتی یەکەمەو ئەگەر  بێت و ئەمریکا و ئیسراییل ئامانجی دزێوی پەلاماردانی ئێرانیان لە مێشکدا هەبێ، باش بزانن کە بەرەوڕووی ووڵامی تووندی هێزی چەکداری و گەلی ئێران دەبنەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە