پەیامی کورد ... بن سەلمان پەیامێکی هەڕەشە ئامێز و هۆشداری بۆ یەکێک لە بەرپرسانی ئەمنییەتی پێشووی عەرەبستان دەنێریت
نیۆیۆرک تایمز لە پەیامگەلی هەڕەشە ئامێز و هۆشداری دەرانەی وەلیعەهدی عەرەبستان بەرامبەر بە یەکێک ەل بەرپرسە ئەمنییەتییەکانی پێشووی ئەم ووڵاتە کە لە کەنەدا بەسەردەبات هەواڵیدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ەوە ، سەعد الجبری یەکێک لە بەرپرسانی ئەمنییەتی پێسووی عەرەبستانی سەعوودی کە لە حالی ئێستادا لە کەنەدا بەسەردەبات لە بەرامبەر هەرەشەی مەترسی و هەوڵدان بۆ گەڕانەوەی بۆ عەرەبستان دایە .
لەم ڕاپۆرتەی نیۆیۆرک تایمزدا هاتووە " الجبری لە دوای ئەوەی کە وەلیعەهدی عەرەبستان گەیشتە سەر هێز و دەسەڵات و ڕەقیبە سیاسییەکانی خۆی بەلاوەنا هەستی کرد کە درەنگ یا زوو دەکرێتە ئامانج و هەر بەم هۆیەوە لە عەرەبستان دەرچوو
لە بەردەوامیدا هاتووە ، لەو کاتەوە تاکوو ئێستا موحەمەد بن سەلمان هەوڵ دەدات الجبری بگەرێنێتەوە بۆ ناو ووڵات .
نیۆیۆرک تایمز نووسی : پەیام و دۆسیە گەلێک بوونیان هەیە کە بن سەلمان لە سێپتەمبەری ٢٠١٧ ەوە بەرامبەر بە الجبری دەڵێ ، ئەو لە دۆسیەگەلی گەندەڵی بەرفراواندا دەستی هەیە و هیچ ووڵاتێک بوونی نییە کە ئەو ڕادەستی بن سەلمان بکات .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پۆلیسی ئەنتەرپوول ڕایگەیاندووە کە داواکاری عەرەبستان لەمبارەوە سیاسی یە و پێشێلکردنی یاسای ئەم ڕێکخراوەی هەژمار دەکرێت و بە نیاز نییە الجبری دەست بەسەر بکات .
پێشتر ژمارەیەک لە ئەندامانی مەجلیسی سێنای ئەمریکا بە ناردنی نامەیەک بۆ دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتە ڕایانگەیاندبوو کە ئەمریکا دەبێ پاریزگاری لە الجبری بکات .
الجبری کاتێک کە لە تورکیا بووە پەیامگەلی هۆشداری و هەڕەشەئامێزی لە لایەن موحەمەد بن سەلمانەوە بە دەست گەیشتووە و ئەم بابەتە بووەتە هۆکاری ئەوەی کە بچێتە کەنەدا . بن سەلمان لەم پەیامانەدا بەرامبەر بە الجبری دەڵێ : بگەرێوە عەرەبستان تاکوو دۆخەکەت بۆ ڕوون بکەمەوە . الجبری یش لە ووڵامدا دەنووسێ کە ناتوانێت .!!
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە