ئێران/ دۆلار گەیشتە ٩ هەزار، بازاڕیان مانیان گرت

ئێران/ دۆلار گەیشتە ٩ هەزار، بازاڕیان مانیان گرت

 

پەیاما کورد ـ دوای ئەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران بۆ ٩ هەزار تمەن هەڵکشا، دوکانداران و بازاڕیانی پاساژی گەورەی عەلاعەدینی تاران کۆبوونەوەیکی ناڕەزایەتیان پێک هێنا.

 

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە ئەمڕؤ بڵاو بوونەتەوە، بازاڕییە ناڕازییەکان دروشمی ”مانگرتن“ دەدەنەوە و داوا دەکەن کە هەموو بازاڕییەکان دوکانەکانی خۆیان دابخەن.

 

چوونە سەرەوەی نرخی دۆلار لەهەمبەر نرخی تمەن بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی لە ڕادەبەدەری نرخی شت و مەک و ئەمەش ناڕەزایەتی لێکەوتووەتەوە.

 

ئەمە لەحاڵێکدایە کە سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران ئەمڕۆ ڕایگەیاندبوو کە ئێمە دەستەوەستان ماویین و ناتوانین هیچ بکەین.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە