ڕابەری ئێران ، ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕیگەیاند : هێرشی تیرۆریستی سەر ئەهواز لە ڕێگەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و عەرەبستانی سەعوودی پشتەوانی ماددی لێ کراوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ماڵپەڕی فەرمی ڕابەری ئێران بە پێی ووتەکانی ئەو نووسی : بە پێێ دۆسییەکان ، ئەم کار ترسنۆکانە کەسانێک ئەنجامیان داوە کە ئەمریکا لە سووریا و عێراق ئەوان ڕزگار دەکات و عەرەبستانی سەعوودی و ئیماراتیش پارەیان بۆ خەرچ دەکەن .
هەروەها ڕایگەیاند : ئەو کەسانەی کە پشتەوانی ئەم هێرشە بوون بە تووندترین شێوە سزا دەدرێن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە