دەیان ووڵات لە ئاستانەی وەرشکست بووندان لەوانەش عێراق ی تێدایە

دەیان ووڵات لە ئاستانەی وەرشکست بووندان لەوانەش عێراق ی تێدایە

پەیامی کورد    ...   دەیان ووڵات لە ئاستانەی وەرشکست بووندان لەوانەش عێراق ی تێدایە 

دەیان ووڵات لە سەرتاسەری جیهان دا بە هۆی قەرزی گشتی زۆر و سیاسەتی ماڵی لاواز لە ئاستانەی وەرشکست بووندان .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە سی ئین ئێن ەوە ئەمساڵ سێ ووڵات پێشتر وەرشکست بوونی خۆیانیان ڕاگەیاندووە لەوانەش : ئەرژەنتین ، ئێکوادۆر و لۆبنان و. گۆڤاری فیچ ئەمساڵ لە ڕەدەبەندی ئێعتیباری ٩٢ ووڵاتی کەم کردەوە کە هەشت لەوانە لە سنووری C مەترسییەکی زۆر بەرزدان .

ئەم ئاژانسە هەروەها ڕایگەیاند کە ئاست و پلەی زیاتر لە ٢٠ ووڵات یش دەتوانێ بێتە خوارەوە .ووڵاتانی گابۆن ، مۆزامبیک ، کۆماری کۆنگۆ و زامبیا ش لە بەرکەوتنی ئەم مەترسییەدان . ئالسالڤادۆر ، عێراق و سریلانکاش لەوانەیە بگەنە ئاستی ئەم ووڵاتانە .

لەم دواییانە دۆخەکە خراپتر بووە . لە ماوەی ٥ ساڵ دا ، ئەگەری وەرشکست بوون بۆ ووڵاتانێک کە خاوەنی خراپترین پلەن بە ڕێژەی ٣٨.٥ زیادی کرد . تەنیا ٥ ووڵات لە سنووری  C و وەرشکست بوون خۆیان دەرباز کرد . زۆرێک لە ووڵاتان بە هەناردەکردنی کەل و پەلەکانیان بە تایبەت نەوت دڵیان خۆشە و متمانەیان هەیە و دۆخی نرخی کەمی کەل و پەلی سەرەتایی لە سەر ئابووری ئەوان دا کاریگەری پێچەوانە و خراپی دەبێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە