هۆکارێکی باوەڕ پێ نەکراو بۆ خەمۆکی و دڵەڕاوکێ لە منداڵاندا

هۆکارێکی باوەڕ پێ نەکراو بۆ خەمۆکی و دڵەڕاوکێ لە منداڵاندا
پەیامی کورد   ...  هۆکارێکی باوەڕ پێ نەکراو بۆ خەمۆکی و دڵەڕاوکێ لە منداڵاندا

زیاد لە پێویست بەکارهێنان و چاولێکردن لە شاشەی مۆبایل و تابلێتەکان مەترسی تووشبوون بە تێکچوونی دەروونی لای منداڵان زیاد دەکات.

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ و بەرفراوان دەریدەخات کە زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی مۆبایل و کۆمپیوتەر لە منداڵاندا (بەتایبەت لە تەمەنی گەورەبووندا) دەبێتە هۆی گۆڕینی کارکردنی مێشک لەگەڵ چوونە ناو قۆناغی هەرزەکاری و ئەگەری تووشبوون بە تێکچوونی باری دەروونی زیاد دەکات.

منداڵەکان لە تەمەنی ١١ و ١٢ ساڵیدا تووشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ بوون کە بەهۆی زۆر بەکارهێنانی تابلێت و مۆبایلەوە درووستبووە و مێشکیان بەجۆرێک گۆڕانکاری بەسەردا هاتبوو کە بەشێک لەم تێکچوونانەی باری دەروونییان بە ڕوونی دیار بوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە