پەیامی کورد ... دەزگای خێرخوازی بارزانی لە ڕاگەیندراوێکیدا بۆ ڕای گشتی ئاشکرای دەکات کە ڕۆژی (٢٨\٤\٢٠١٩) له كاتی پێشكه‌شكردنی هاوكاری بە خه‌ڵكی ناوچەی شەنگال له لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و ڕێكخراوی كه‌نیسه‌ی لێبراسكای ئه‌مریكاوە، چەکدارانی پەکەکە هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر كارمه‌ندان و به‌رپرسی ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له شەنگال و زیندانی دەکەن، دەزگاکە داوا له حكوومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هێزی هاوپه‌یمانان و ڕێكخراوه مرۆییه‌كان له جیهاندا ده‌كات ڕێگه نه‌ده‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانی ده‌ڤه‌ری شنگال ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌نه گۆڕه‌پانی ململانێی خۆیان، چوونكه خه‌ڵكی سڤیلی شەنگال پێویستیان به زیاتر به‌هاناوه‌چوون و باشتركردنی ڕه‌وشی ژیان و بۆنیاتنانی ژێرخانی ده‌ڤه‌ره‌كه هه‌یه.
له ڕۆژی یه‌كه‌می داگیركردنی شەنگال له لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه، ئێمه وه‌كو ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له ڕێگه‌ی فڕۆكه و ئۆتۆمبێله‌وه هاوكاریی مرۆییمان گه‌یاندووەته خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی شەنگال و ته‌نیا ده‌زگاش بووین كه خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌مان به‌ته‌نیا جێ نه‌هێشتووه، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه پێداویستییه‌كانی وه‌كو ئاو، كاره‌با، قوتابخانه، بنكه‌ی ته‌ندروستی و جلوبەرگ و خۆراک و سه‌رپه‌نایان بۆ دابین بكه‌ین. ئۆفیسێكمان له‌سه‌ر چیای شەنگال كردووەته‌وه.
له كاتی بەڕێوەبردنی ئه‌م ئه‌ركه مرۆییه‌دا، چه‌ندین جار له لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه ڕێگری له تیمه‌كانمان كراوه و په‌لاماری ئۆفیسی ده‌زگا دراوه كه له‌سه‌ر چیای شەنگاله، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رده‌وام بین له خزمه‌تكردن به خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری شەنگال بێده‌نگیمان به‌رانبه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه هه‌ڵبژاردووه و ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر هاوكاریمان پێشكه‌شی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره كردووه و له كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌نگی شەنگال و شەنگالییه‌كانمان گه‌یاندووەته ڕێكخراوه مرۆییه جیهانییه‌كان. به‌ڵام به‌داخه‌وه دیاره چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نامرۆڤانه‌ی خۆیان به‌رده‌وامن و ڕۆژی (28\4\2019) له كاتی پێشكه‌شكردنی هاوكاری بە خه‌ڵكی شنگال له لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوی كه‌نیسه‌ی لێبراسكای ئه‌مریكاوە هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر كارمه‌ندانمان و به‌رپرسی ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له شەنگال ده‌گرن و زیندانی ده‌كه‌ن.
له كاتێكدا به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ین، هاوكات بۆ ڕای گشتی ڕایده‌گه‌یه‌نین كه چیتر ناكرێت و ناتوانین به‌رده‌وام بین له پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری شنگال، چونكه ڕه‌فتاری چه‌كدارانی په‌كه‌كه له شنگال بارگاوییه له توندووتیژی و دژی خه‌ڵكی سڤیلی ده‌ڤه‌ری شنگال و ڕێكخراوه خێرخوازی و مرۆییه ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ژیانی خۆبه‌خش و كارمه‌ندانی ده‌زگاكه‌مان له مه‌ترسیدا بێت.
داوا له حكوومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هێزی هاوپه‌یمانان و ڕێكخراوه مرۆییه‌كان له جیهاندا ده‌كه‌ین ڕێگه نه‌ده‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانی ده‌ڤه‌ری شەنگال ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌نه گۆڕه‌پانی ململانێی خۆیان، چوونكه خه‌ڵكی سڤیلی شەنگال پێویستیان به زیاتر به‌هاناوه‌چوون و باشتركردنی ڕه‌وشی ژیان و بۆنیاتنانی ژێرخانی ده‌ڤه‌ره‌كه هه‌یه.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی
30\4\2019
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە