پەیامی کورد … کوژرانی ٢٩ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مارسی ٢٠٢٠ هەتا مارسی ٢٠٢١، لانیکەم ٢٩ ژن لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کوژراون کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو ٥ حاڵەت واتە ١٧٪ کەمی کردووە.
لە کۆی ئەو ژنانەی کە کوژراون ٨ حاڵەتی واتە ٢٧.٥ێ کۆی حاڵەتەکان بە پاساوی نامووس و شەرەف بووە. ناسنامەی ٧ کەس لەوانە کە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە بریتین لە پەروانە پاڵانی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، ساناز محەمەدی خەڵکی دەڕەشار، سومەیە فەتحی خەڵکی کرماشان، وەفا عەبدوڵڵازاده خەڵکی سەردەشت، سونیا دێهقان خەڵکی سەردەشت، عشرەت نیکخوویی و عەزیزە حەقی خەڵکی ئورمیە و ناسنامەی یەکێکیش لە خەڵکی شاری دێهلۆڕانی پارێزگای ئیلام بووە ئاشکرا نەبووە.
هۆکاری کوشتنەکان
بەپاساوی نامووس و شەرەف: ۸ حاڵەت کە دەکاتە ۲۷.۵٪ی کۆی حاڵەتەکان.
کێشەی خێزانی: ۱۵ حاڵەت کە دەکاتە ۵۲٪ی کۆی حاڵەتەکان.
بە مەبەستی دزی کردن: ۱ حاڵەت کە دەکاتە ۳.۵٪ی کۆی حاڵەتەکان.
نادیار: ۵ حاڵەت کە دەکاتە ۱۷٪ی کۆی حاڵەتەکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە