بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داعش هێزێکی هاوپەیمانان گەیشتوونەتە خانەقین

بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داعش هێزێکی هاوپەیمانان گەیشتوونەتە خانەقین

پەیامی کورد    ...     بەرپرسی لقی١٥ ی پارتی لە خانەقین رایگەیاند : بە هۆی زیادبوونی جموجۆڵی داعش و ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستییەوە، هێزێكی هاوپەیمانان گەیشتوونەتە سنووری خانەقین و ئەمەش وای كردووە دۆخەكە لە هەندێك ناوچە ئارامتر بێت.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی لقی١٥ ی پارتی لە خانەقین رایگەیاند : دۆخی خانەقین هەر وەكوو خۆی خراپە و باش نەبووە، بەڵام هێزێكی هاوپەیمانان هاتوون بۆ ناوچەكە بە هۆی زیادبوونی مەترسی داعش بۆ سەر خانەقین و، لە چەند رۆژی ڕابردووشدا حەشدی شەعبی كە باسی لەوە دەكرد كۆمەڵێك چەكداری داعشیان كوشتووە، هاوپەیمانان ئەوانیان بۆردوومان كردبوو، بۆیە ئەوان هەست بە مەترسی جیددی دەكەن لە ناوچەكە و لەوەتەی ئەوان هاتوون، خەڵكەكە هەندێك هەست بەئارامی دەكات، بەڵام چارەسەری دۆخەكە ناكات.

شێخ مستەفا گوتیشی، لە ترسی ئەوەی هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ سنووری خانەقین، حكوومەتی عێراق هێزێكی زۆری هێناوە بۆ ناوچەكە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش جموجۆڵی داعش لە ناوچەكەدا هەر بەردەوامە و، تاوەكو پێشمەرگەش نەگەڕێتەوە، ئارامی تەواو بۆ ناوچەكە ناگەڕێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە