پەیامی کورد ... ترامپ : ڕێگە نادەین ئێران لەو بۆشاییەی لە سووریا درووست بووە کەڵک وەربگرێت
بە پێی ڕاپۆرتێک ، سێناتۆر مۆرفی لە ئیالاتی " کێنیتێکت " لە کاردانەوە بە پەیامی تویتەری سێناتۆر لیندسی گراهام سەبارەت بە شەرتگەلێک لە سەر پاشەکشێ کردنی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا نووسی : " ئێران پێش ئێمە لە سووریا بوونی هەبووە . ئێرانییەکان نیەتی دەرچوونیان لە سووریا نییە و تا خاڵی کۆتایی لەم ووڵاتەدا دەمێننەوە .
هیچ ئیزنێکی یاسایی بۆ شەڕی سەربازانی ئەمریکی لەگەڵ ئێران لە سووریا ڕانەگەێندراوە " .
سێناتۆر گراهام ئەندامی مەجلێسی سێنای ئەمریکا لە دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاند کە بڕوای تەواوی دەبێت کە دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بە مەرجێک بگاتە سێ ئامانج – لەناوچوونی تەواوی داعش ، پڕ نەبوونی جێگای بەتاڵی ئەمریکا بە دەستی ئێران و لە ئەمنییەت مانی هاوپەیمانانی کورد ی واشینتۆن بێت .
ئەم سێناتۆرە کە لە یەکێک لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی ترامپ ە لە کۆنگرەی ئەمریکا دا ، پێشتر ڕەخنەگەلی تووندی لە دژی بڕیارەکانی ترامپ بۆ دەرچوونی لە سووریا خست بووە ڕوو .
هەروەها پێشتر هەندێک لە میدیاکان ڕایانگەیاندبوو کە ترامپ لە دوای ووتوووێژی تەلەفوونی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان هاوتا تورکەکەی خۆی گەیشتبووە ئەم بڕیارە . ئەردۆغان بە پەیمانی ڕووبەڕووبوونەوەی تورکیا لەگەڵ تێرۆریستان ، و پاشماوەکانی داعش ، پرسیاری لە ترامپ کردبوو کە بۆچی هەرچەندە تا ڕادەیەک گرووپی تێرۆریستی داعش شکستی پێهاتووە ، هێشتا هێزەکانی ئەمریکا لە ناو خاکی سووریا بوونیان هەیە . لە دوای ئەوە بوو کە ترامپ پەیمانی دەرچوونی ئەوانی بە ئەردۆغان دا .
جێگای ئاماژە پێدانە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە سووریا و لە سەر داوای دەوڵەتی ئەم ووڵاتە هەژموونی ڕاوێژکاری هەیە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە