فڕۆکەی سۆخۆی ٣٤ی ڕووسی لەو ووڵاتەدا تێکشکا

فڕۆکەی سۆخۆی ٣٤ی ڕووسی لەو ووڵاتەدا تێکشکا

پەیامی کورد      ...     فڕۆکەی سۆخۆی ٣٤ی ڕووسی لەو ووڵاتەدا تێکشکا .

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی ناوچەی نیزامی ڕۆژهەلاتی ڕووسیا ڕایگەیاند فرۆکەی سۆخۆی ٣٤ لە کاتی فڕینی ڕاهێنانی بەرنامەداڕێژراودا لە پاریزگای خابارۆفسک تێکشکاوە بەلام فڕۆکەوانەکە سەرکەوتوو بووە لە کاتی گونجاودا لە فڕۆکەکە ڕزگاری بێت و لێی دەربچێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە بەیاننامەیەکدا هاتووە : " ٢١ی ئۆکتۆبەر فڕۆکەی سۆخۆی ٣٤ لە کاتی فڕینی ڕاهێنانی بەرنامەداڕێژراودا لە پاریزگای خابارۆفسک تێکشکاوە و فڕۆکەوانەکەی بە کاتی گونجاودا خۆی ڕزگار کردووە ئێستا هیش مەترسییەکی تەندرووستی هەڕەشە لەوان ناکات . لە ئێستادا فڕۆکەوانان ڕاگوێزراون بۆ شوێنی جێگیر بوونی فڕۆکەخانەی نیزامی  .

جێگای ئاماژەدانە کە فڕینی فڕۆکەکە بە بێ مەواددی تەقەمەنی ئەنجام دراوە . هەروەها فڕۆکەک لە ناوچەیەکی دەشتایی دارستانی کەوتووەتە خوارەوە و هیچ تێکچوون و زەرەرو زیانێک ڕووینەداوە 

لەم پەیامەدا هاتووە بۆ دیاریکردنی هۆکار و دۆخی کێسەکە ، کۆمیسیۆنێک لە ناوچەی سەربازی ڕۆژهەلاتییەوە بۆ شوێنی ڕووداوەکە نێردراون 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە