پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی قه‌ته‌ر کۆدەبێتەوە
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ شێخ عه‌بدوڵڵا بن ناسر بن خه‌لیفه ئال سانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی قه‌ته‌ر، دوایین ڕووداو و پێشهاته‌کانی دۆخی ناوچه‌که‌ی تاوتوێ کرد.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له یه‌که‌م ڕۆژی به‌شداریکردنی له کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی سه‌ره‌کی کۆنفرانسی ئاسایشی میونیخ له قه‌ته‌ر، له ده‌وحه‌ی پایته‌خت، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٩/١٠/٢٠١٩ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیرانی قه‌ته‌ر، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌کانی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی کوردستان، ده‌رفه‌تی کار و وه‌به‌رهێنه‌رانی قه‌ته‌ری له هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند پرسێکی مایه‌ی بایه‌خی هه‌ردوولایان باس کرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە