تویتەکەی " خامنەیی " سڕدرایەوە !!!

تویتەکەی " خامنەیی " سڕدرایەوە !!!

پەیامی کورد  ...  تویتەر ، تویتێکی " عەلی خامنەیی "  دەسڕێتەوە

کۆمپانیای تویتەر ڕایگەیاندووە ، بەهۆی بوونی ئاماژەی تووندوتیژی و هیواخواستن بۆ مردنی مرۆڤ تویتێکی " عەلی خامنەیی " ، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی سڕیوەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی CENT ،  کۆمپانیای تویتەر ڕۆژی ١٥ی فێبریوەری لە رایگەێندراوێکدا ئاشکرایکردوە، " بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی تویتەر و بوونی ئاماژەی تووندوتیژی و هیوا خواستن بۆ مردنی مرۆڤ هەستاون بەسڕینەوەی تویتێکی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران.

بەپێی یاساکانی تویتەر هەر بەکارهێنەرێک پێشێلی یاساکانی بکات بۆی نیە جارێکی دیکە تویت بکاتەوە، ئەگەر تویتی پێشوی نەسڕێتەوە، هاوکات تویتەر بۆی هەیە سکاڵا لەدژی پێشێلکاری بەکارهێنەرانی تۆماربکات و بۆشی هەیە تویتێک لە شوێنی تویتی سەرپێچیکار بکات و ئاماژە بەوەبکات ئەم تویتە گونجاو نیە لەگەڵ بەکارهێنەرانیدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە