تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزیری تەندرووستی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٧٤ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و ٢١ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،  لە دوێنێوە ٥٧٤ کەسی دیکە تووشی ڤیرووسی کۆرۆنا بوون، بەوەش کۆی گشتی تووشبوانی ڤیرووسەکە گەیشتە ٣٢ هەزار و ٢١٠ تووشبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ٢٤ كاتژمێردا ٢١ تووشبووی دیكە گیانیان لەدەستداوە، كە ٧ کەس لە هه‌ولێر، ١٠ کەس لە سلێمانی، یەک کەس لە راپه‌ڕین، ٢ کەس لە دهۆك و یەک کەسیش لە هه‌ڵه‌بجه بوون‌.

بەپێی ئەو ئامارەی وەزیری تەندرووستی بڵاویکردەوە، زۆربەی تووشبوانی ٢٤ كاتژمێری رابردوو لە سنووری پارێزگای دھۆكن و ٣٣٦ كەسی لەو پارێزگایە وەك ھەڵگری ڤیرووسی كۆرۆنا تۆمار كران.

وەزیری تەندرووستی ئەوەشی خستەڕو، لە دوێنێوە ٢٩٩ تووشبووی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان چاكبوونەتەوە و ڤیرووسەکەیان پەڕاندوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تائێستا ٣٢ ھەزار و ٢١٠ كەس تووشبووی كۆرۆنا بوون، تا ئێستاش ٢٠ و ٤٩٢ تووشبوو ڤیرووسەکەیان پەڕاندوە و ١٠ ھەزار و ٥١١ كەسی دیكەش لەژێر چاودێری پزیشکیدان، تا ئێستا ھەزار و ٢٠٧ كەس بەھۆی 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە