سوریا، پشتی سوپای قودسی ئێرانی چۆل کرا

سوریا، پشتی سوپای قودسی ئێرانی چۆل کرا

رووسیا ناوە سەربازییەکانى خۆى لە دەریاى ناوەڕاستەوە گەڕاندەوە بۆ شوێنەکانى پێشووى خۆیان. پاش ئەوەى کە واشنتۆن بە شێوەیەکى زۆر نهێنى داواى لە مۆسکۆ کرد کە ناوە سەربازییەکانى خۆى لە ناوچە مەترسیدارەکان دوور بخاتەوە، 16 پاپۆڕى فڕۆکە هەڵگرى سەربازى و پاپۆڕى پارێزەر و لۆجستیکى ڕوسیە لە دەریاى نێوەڕاست و بە ئارامى و دوور لە چاوان شوێنەکەى خۆیان گۆڕی و لەو ناوچانە دوور کەوتنەوە کە ئەمەریکا بە تەماى شتێکە تێیاندا.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر ڕوسیە گوتبووى بە هەر جۆرێک بێت وەڵامى هێرشە ئاسمانییەکانى ئەمەریکا دەدەنەوە و فەرمانیشى بە جووڵەى پاپۆڕى فڕۆکەهەڵگرەکەى پێترى گەورە بەرەو ڕۆخى تەڕتووسى سوریە کردبوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە