ئانتۆنی فووچی : دۆخەکە تا دێت خراپتر و خراپتر و خراپتر دەبێت

ئانتۆنی فووچی : دۆخەکە تا دێت خراپتر و خراپتر و خراپتر دەبێت

پەیامی کورد    ...   ئانتۆنی فووچی : دۆخەکە تا دێت خراپتر و خراپتر و خراپتر دەبێت 

دوێنێ ئانتۆنی فووچی بەرپرسی ، ئەنستێتۆتی ئالێرژی و نەخۆشیگەلی ئیلتیهابی لە دامەزراوەی نەتەوەیی تەندرووستی ئەمریکا ڕایگەیاند : دۆخەکە سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ویلایەتەیەکگرتووەکان دا و بە گشتی تا دێت زیاتر بەرەو خراپتر بوون دەڕوات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەو سەبارەت بە دانیشتنی ووتووێژ و گوێڕاگرتنی کۆمیتەی پێداچوونەوە و چاکسازی پەرلەمانی نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا ووتی : من لەو باوەڕەدام کە شتی زیاتر دەبینین و دۆخەکە زۆر خراپتر دەبێت . تا چ ڕادەیەک ؟ ڕەچاوی ئەوە دەکات کە چۆن کاردانەوەمان دەبێت . بەڵام لە کۆتایی دا خراپتر و خراپتر و خراپتر دەبێت .

فووچی هۆشداریدا کە ئەمریکا لەگەڵ کێشەیەکی زۆر جیددی دا بەرەوڕووە و پێویستە تاقیکاری بەرفراوان و کۆنترۆڵی گرووپگەلی بە کۆمەڵ خەڵک بخرێتە ڕوو .

ئەم کارناسە ئەمریکییە هەروەها ووتی " لە مانگی داهاتوودا و یانیش لە مانگەکانی داهاتوودا دەبێ زۆر ئاگاداری پاک و خاوێنی گشتی بین تاکوو بتوانین بەربڵاوبوونی ڤیرووسی کۆرۆنا کۆنترۆڵ بکەین .

فووچی جەختی کردەوە کە واکسەنی ئەم نەخۆشییە لەوانەیە لە مانگەکانی داهاتوودا لە بەردەست نەبێت و لە باشترین حاڵەتدا لەوانەیە ساڵ و نیوێک یا خود درەنگتر درووست بکرێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە