پەیامی کورد ... بڕیاری ئیسرائیل بۆ وەرگرتنی ماڵیات لە گووگڵ و فەیسبووک
ئیدارەی ماڵیاتی ئیسرائیل پڕۆژەیەکی نوێی بۆ وەرگرتنی ماڵیات لە گووگڵ و فەیسبووک ڕادەست کردووە .
بە پێێ ڕاپۆرتێک ، ئیسرائیل بڕیاری وایە کە لە گەورە و زەبەلاحەکانی تەکنۆلۆژیای جیهانی ئینتەرنێت لەوانەش گووگڵ و فەیسبووک ماڵیات لە سەر دەستکەوتەکانی وەربگرێت .
لە ئیسرائیل بڕیار بۆ گۆڕانکاری لە یاسا دەکەوێتە بەر باس و خواست و بەرپرسانی ماڵیاتی ئەم ووڵاتە بڕیاری دا کە ڕاستەوخۆ لە دوای دەست بە کار بوونی وەزیری دارایی نوی ، ئەم بابەتە بخرێتە بەر باس و ئەنجام بدرێت .
وا ڕاپۆرت دراوە کە ٣.٥ لە سەد لە دەستکەوتی ئەم کۆمپانیانە وەکوو ماڵیات وەربگیرێت .
گەورە زەبەلاحەکانی ئینتەرنێت وەکوو فەیسبووک و گووگڵ ساڵانە میلیاردەها دۆلار دەستکەوتیان هەیە بەڵام کاتێک کە باسی ماڵیات دەکرێت ، لە ئەنجام دانی ئەم کارە خۆیان دەدزنەوە هەر بەم هۆکارەوە کە بنکەی سەرەکی ئەوان لە ویلایەتەیەکگرتووەکانە .
چاوەڕەان دەکرێت کە ئەگەر ئەم یاسایە جێبەجێ بکرێت ، گووگڵ و فەیسبووک ئیجبار بە پێدانی ماڵیاتێکی زۆر زۆر دەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە