مانگرتنی شەوی ڕابردووی چالاکانی مەدەنی شاری سنە لە پێش بینای بەندیخانەی سنە پێشی بە بەڕیوەچوونی حوکمی سێدارەی رامین حوسێن پەناهی گرت و ئەو چالاکانش کە دەستبەسەر کرابوون، ئەمڕۆ ئازاد کران.
بەپێی ڕاپۆرت و هەواڵەکان ، لە دوایین کاتژمێرەکانی شەوی چوارشەممە " ٢٠ی ژوئەنی ٢٠١٨ " ، چالاکانی مەدەنی شاری سنە بە مەبەستی ڕێگری کردن لە حوکمی سێدارەی ڕامین حسێن پەناهی لە پێش بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە مانیان گرت کە بە دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان ئاڵۆزی لێکەوەتەوە.
بە پێی زانیارییەکان لە شاری سنە لە دوای دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان سێ چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی ” خالید حوسێنی “ ، ” ڕەفیق کەریمی “ و ” لەتیف ئەحمەدی ” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.
ئەو سێ هاووڵاتییە کە لە چالاکانی کرێکاری ناسراوی شاری سنە بوون ئەمڕۆ پێنج شەممە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بڕیار بوو کە کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە " ٢١ی ژوئەن " ، حوکمی سێدارەی ڕامین حسێن پەناهی لە بەندیخانەی سنە جێبەجێ بکرێت، بەڵام بەرین بوونەوەی ناڕەزایەتییەکان و مانگرتنی دوێنێ شەوی چالاکانی مەدەنی پێشی بە جێبەجێ کردنی ئەو حوکمە گرتووە.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە