فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لە چیای شنگال ئاشكرای كرد، له‌سه‌ر داواكاری ئێزیدیه‌كان ، هەندێک ووڵات له‌شەنگال سەرقاڵی دانانی بنكەیەكی سەربازیی گەورەن ، ئامانجیان ئەوەیە هێزەكانی حەشدی شەعبی له‌ناوچه‌كه وه‌ده‌ر بنێن.
" قاسم شەشۆ " فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لە چیای شنگال ، ڕایگه‌یاند، بە پێی زانیارییەكانی ئێمە، چەندین ڕاوێژكاری سەربازی لە شارۆچكەی شەنگال و لە باكوور و باشوورەوە هاتووچۆ دەكەن و لە شەنگال سەرقاڵی دانانی بنكەیەكی سەربازیی گەورەن.
ووتیشی، زۆربەی ووڵاتانی جیهان لە ڕووی سەربازییەوە لەو بنكە سەربازییە به‌شدار دەبن، ئامانجیان هێزەكانی حەشدی شەعبی له‌ناوچه‌كه وه‌ده‌ر بنێن، چوونكە پێشتر ئێزدییەكان ئەم داواكارییەیان لە چەندین وڵاتی دنیا كردبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئێزدییەكان هەمیشە لەگەڵ ئەوەدان پێشمەرگە لە ناوچەكەدا هەبن، چوونكە ئەمە خواستی ئێزدییه‌كانی شه‌نگاله، بەڵام بە دڵنییایەوە هەر هێزێك پارێزگاری لەم شارۆچكه‌یه بكات، بەبێ بوونی پێشمەرگە، گەرەنتی پاراستنی ئێزدییانی پێ ناكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە