پەیامی کورد... سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان ئاڵای وڵاته‌كه‌ی له پایته‌ختی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخ هه‌ڵكرد
دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخ، سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان ئاڵای وڵاته‌كه‌ی له پایته‌ختی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ڵكرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، ئیلهام عه‌لیێڤ سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان، له مه‌راسیمێكدا، ئاڵای وڵاته‌كه‌ی له پایته‌ختی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخ هه‌ڵكرد، ئه‌مه‌ش ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه باكۆ، ئه‌و ناوچه جێناكۆكه‌ی كۆنترۆڵ كردووه.
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئازه‌ربایجان، رایگه‌یاند سه‌رۆكی ئازه‌ربایحان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ئاڵای وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا هه‌ڵكرد. ئه‌م شاره له ئازه‌ربایجان پێیده‌وترێت "خانكه‌ندی" و لای ئه‌رمه‌نییه‌كان پێیده‌وترێت ستێباناكرت.
عه‌لیێڤ له ماوه‌ی حوكمڕانییهكهیدا كه زیاد له بیست ساڵی به‌رده‌وامه، ئه‌وه یه‌كه‌مجاره سه‌ردانی قه‌ره‌باخ ده‌كات.
نووسینگه‌كه‌ی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "ئیلهام عه‌لیێڤ سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان، ئاڵای نیشتیمانی كۆماری ئازه‌ربایجانی له شاری خانكه‌ندی (به ئه‌رمه‌نی پێیده‌وترێت ستێباناكرت) هه‌ڵكرد و وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد".
هێرشه له‌ناكاوه‌كه‌ی باكۆ له مانگی ئه‌یلولی رابردوو، لاپه‌ڕه‌ی حوكمڕانی جوداخوازه‌كانی ئه‌رمه‌نستانی له ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخ پێچایه‌وه كه بۆ ماوه‌ی سێ ده‌یه به‌رده‌وام بوو.
زۆرینه‌ی ئه‌و 120 هه‌زار ئه‌رمه‌نییه‌ی له هه‌رێمه‌كه‌دا ده‌ژیان، له سنوور په‌ڕینه‌وه و چوونه ئه‌رمه‌نستان.
نووسینگه‌ی عه‌لیێڤ باس له‌وه ده‌كات سه‌رۆك كۆمار، له قه‌ره‌باخ سه‌ردانی چه‌ندین شوێن و شارۆچكه‌ی دیكه‌ی كردووه و ئه‌و وێنه‌یه‌ی سه‌رۆك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی ئاڵاكه هه‌ڵكات، نووشتاوه‌ته‌وه و ئاڵاكه‌ی ماچ كردووه.
عه‌لیێڤ ساڵی 2003 بوو به سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی چووه شوێنی حه‌یده‌ر عه‌لیێڤ-ی باوكی.
له كۆتاییه‌كانی سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشووه‌وه، ململانێی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا، له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخ به‌رده‌وام بووه. ئه‌م دوو وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌ن، دوو جه‌نگیان دژ به یه‌ك به‌رپاكردووه، یه‌كێكیان له نه‌وه‌ده‌كان و ئه‌وی دیكه‌یان ساڵی 2020 بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە