مەلا باختیار: داوا نەکراوە پێشمەرگە بنێردرێت بۆ عەفرین

مەلا باختیار: داوا نەکراوە پێشمەرگە بنێردرێت بۆ عەفرین

لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی روونکردنەوەیەک دەدات سەبارەت بەناردنی ھێزی پێشمەرگە بۆ ھاوکاریکردن و پشتیوانیکردنی عەفرین، جەختیشدەکاتەوە، ئەو بابەتە پەیوەندیی بەسیاسەتی ناوچەکەوە ھەیەو تائێستاش داوای لەو شێوەیە ئاراستەی ھەرێم نەکراوە.

 

ئەمڕۆ 15ی 3ی 2018 شاھۆز حەسەن ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) لەگەل وەفدێکی باڵای ئەو حزبە سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانی لەشاری سلێمانی کرد و کۆبوونەوە.

دواتر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشی مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی و شاھۆز حەسەن ھاوسەرۆکی پەیەدەدا، بەرپرسەکەی یەکێتیی وردەکاریی کۆبونەوەکەی بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا کرد.

لە کۆنگرەکەدا ، مەلا بەختیار ڕایگەیاند، "شانازیەکی گەورەیە کە دەوڵەتێکی زلھێزو حەوتەم دەوڵەتی ناتۆ ماوەی 50 ڕۆژە گەمارۆی عەفرین دەدات، بەڵام ناتوانێت ھیچ ئامانجێکی خۆی بپێکێت".

مەلا بەختیار سەبارەت بەناردنی پێشمەرگەش بۆ عەفرین ھاوشێوەی کۆبانێ، وتی: "ناردنی پێشمەرگە بۆ عەفرین پەیوەندیی بەسیاسیەتی ناوچەکە ھەیە، جگەلەوەش تائێستا ئەو داوایە ئاراستەی حکومەتی ھەرێم نەکراوە سەبارەت بەناردنی پێشمەرگە، ھەر داوایەکی لەو شێوەیەش بکرێت پێویستە ڕەزامەندی سێ دەوڵەتی بۆ وەربگیرێت ئەوکات ھێز ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێت".

ھەر لەکۆنگرەکەدا  شاھۆز حەسەن ھاوسەرۆکی پەیەدە سوپاسی یەکێتی کرد لەبەرامبەر پشتیوانیەکانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، وتیشی: "ئەمڕۆ دۆخی عەفرینمان تاوتوێ کرد، جگە لەوەش جەختمانکردەوە، ئەوەی تورکیا بەرامبەر عەفرین دەیکات کارێکی ناڕەوایەو بونی تورکیاش ھەڕەشەیە لەسەر تەواوی ناوچەکە".

گووتیشی: "تورکیا چەکدارانی داعش و بەرەی نوسرە دژی عەفرین بەکاردەھێنێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە