راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا : پێویستە ئاگربەست لەپێناو ئازادکردنی بارمتەکان لە غەززە رابگەیندرێت

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا : پێویستە ئاگربەست لەپێناو ئازادکردنی بارمتەکان لە غەززە رابگەیندرێت

پەیامی کورد... راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا : پێویستە ئاگربەست لەپێناو ئازادکردنی بارمتەکان لە غەززە رابگەیندرێت


راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا دەڵێت، پێویستە ئاگربەست لەپێناو ئازادکردنی بارمتەکان لە غەززە رابگەیندرێت.

لەمبارەیەوە جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا رۆژی یەکشەممە (29ـی تشرینی یەکەمی 2023) رایگەیاند: پێویستە ئاگربەستێکی مرۆیی هەبێت، تا بارمتەکان لە کەرتی غەززە ئازاد بکرێن و هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەندرێنە کەرتەکە.

ئاماژەی بەوەشكرد : میسر و ئیسرائیل ئامادەن رێگەخۆشکەربن بۆ دەربازبوونی هاووڵاتییانی ئەمەریکی و بیانی لە کەرتی غەززە، بەڵام حەماس رێگری لە دەربازبوونیان دەکات و لە بەرامبەردا داواکاری هەیە و ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەستۆی ئیسرائیلە حەماس و خەڵکی سڤیلی غەززە لێک جیابکاتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دانیال هاگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی وەک بارمتە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەر کراون بۆ 239 کەس بەرزبووەتە.

دانیال هاگاری ئاشکراشی کردووە: لەسەرەتای شەڕەکەوە لە 7ـی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا 311 سەربازی ئیسرائیلی بەهۆی هێرشەکانی حەماس کوژراون و جەختی کردەوە کە پلانیان هەیە سەرکردەکانی حەماس لە غەززە دەستگیر بکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە