خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاو کرایەوە

خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاو کرایەوە

 

پەیامی کورد ...  بەپێى زانیارییەکان ڕۆژى چوارشەممە دابەشکردنى مووچەى مانگى ٩ دەست پێدەکات،

حەسەن رەشید بەڕێوەبەرى گەنجینەى یەکى سلێمانى ڕایدەگەێنێت :" لیستی‌ مووچەخۆرانی مانگی‌ ٩ی ٢٠١٨ ى تەواوی‌ فەرمانگەو دامەزراوەكانی سنوورى پارێزگاى سلێمانى وردبینى بۆ کراوە، هەروەها لیستى مووچەى مامۆستایانى گرێبەست و فەرمانبەرانیش کۆتایی هاتووە ".

لەلایەکى دیکەەوە، بەپێى زانیارییەکان، لە ناوەڕاستى ئەم هەفتەیەوە دەست دەکرێت بە دابەشکردنى مووچەى مانگى ٩ى ساڵى ٢٠١٨، بەم شێوەیەی خوارەوە:

ڕۆژی چوارشەممە 2018/12/5 مووچەی دیوانی_وەزارەتی_پێشمەرگە و لیواكان .

ڕۆژی پێنجشەممە 2018/12/6 مووچەی یەكەی_70_و_80 ی وەزارەتی پێشمەرگە .

ڕۆژی یەكشەممەی دواتر 2018/12/9 مووچەی وەزارەتی_پەروەردە .

رۆژی دووشەممە 2018/12/10 مووچەی وەزارەتی_تەندرووستی دابەشدەكرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە