هاووڵاتییەکی کورد لە سنە دەستبەسەر کرا

هاووڵاتییەکی کورد لە سنە دەستبەسەر کرا

پەیامی کورد … هاووڵاتییەکی کورد لە سنە دەستبەسەر کرا

 

هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوانە و بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دەزگای دادوەری  هەلیان کوتایە سەر ماڵی چالاکێکی کورد لە شاری سنە و دەستبەسەریان کرد.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی  ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٣:٣٠ دەقەی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی میکائیل مینبەری لەگەڕەکی جووتسایدی کوردستان و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی مینبەری، نزیکەی ٣٠ کەس لە هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری بە زۆر چوونەتە ماڵ میکائیل مینبەری و بە نانەوەی ترس و دڵەڕاوکێ و بێ ڕێزی بە بنەماڵەکەی، دەستبەسەریان کردووە.

 

میکائیل مینبەری خەڵکی گوندی نییەر و دانیشتووی شاری سنەیە. هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کرانی میکائیل مینبەری دەستیان بە سەر مۆبایل و کەرەستە تاکەکەسییەکانیدا گرتووە.

 

چەند ڕۆژ پێش هەنگاو ڕایگەیاندبوو کە ئیدارەی ئیتلاعات وێڕای دەستبەسەرداگرتنی مۆبایلی چوار هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی نییەر بە شێوەیەکی دوو لە ئەخلاق و نایاسایی بۆ ناسینی چالاکانی سیاسی لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە گەڵ هاوڕێکانیان پێوەندی دەگرێت.

 

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە