بەپەلە ... مەترسی جێبەجێ کردنی حوکمی لە سێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی لە ئان و ساتدایە

بەپەلە ... مەترسی جێبەجێ کردنی حوکمی لە سێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی لە ئان و ساتدایە

  ، مەترسی جێبەجێ کردنی حوکمی لە سێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی بەندکراوی کورد کە لە بەندیخانەی شاری سنە بەند کراوە لە ئارادایە.

بەپێی هەواڵ و زاینارییەکان، لە کۆتایی حەفتەی ڕابردوو، لێژنەی دەزگای دادوەریی ئێران چوونەتە شاری سنە و لەگەڵ ڕامین حسێن پەناهی دیدار و گفتۆگۆیان کردووە و داوایان لێ کردووە لە پێش کامێرا قسە بکات و بڵێت بەرپرسانی بەندیخانە بە هیچ شێوەیەک ئازاری منیان نەداوە، بەڵام ڕامین ئەم کارەی ئەنجام نەداوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی حسێن پەناهی لە پەیوەندیەکدا ڕایگەیاندوە : “ ئەو لێژنە لە دوایین دیدار لەگەڵ ڕامین بە ئەنوەر حسێن پەناهییان ڕاگەیاندووە، بە دڵنیاییەوە ووڵامی ڕامین دەبێتە هۆکارێک بۆ زووتر لە سێدارەدانی.

لە لایەکی دیکەوە ماڵپەری “میزان” کە ماڵپەری فەرمیی دەزگایی دادوەریی ئێرانە، هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا سەبارەت بە کۆمەڵە و ڕامین حسێن پەناهی قسە دەکات و هاو شێوەی داعش ناویان دەبات.

  بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە و ئاماژەیە بە کوژرانی پلەدارێکی ئەرتەش لە شەستەکان دەتوانێت ڕێخۆش کەر بێت بۆ جێبەجێی کردنی حوکمی سێدارەی ڕامین حسێن پەناهی.

ڕامین حسێن پەناهی ڕۆژی دووی پووشپەڕێ ٢٧١٧ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو و لە ڕێکەوتی (٢٥ی ژانویەی ٢٠١٨) لە حاڵێکدا کە تەنیا یەک دانیشتنی دادگاییەکەی بەڕیوە چوبوو، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە دادوەری سەعیدی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی و ئەندام بوونی لە حزبی کۆمەڵە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

حوکمی سێدارەی ئەو بەندکراوە کوردە لەحاڵێکدا سەپێندراوە ڕگەیندراوە کە ناوبراو هەموو ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی بەتایبەت بەشداری لە شەڕێ چەکدارانەی ڕەد کردووەتەوە و پاریزەری ناوبراویش ئەم حوکمەی چاوەڕوان نەکرا و نا دادپەروەرانە ناو بردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە