پەیامی کورد ... كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی یەکێتی دەستیپێكرد.
كۆبونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی یەکێتی دەستیپێكرد و لەبارەی پهیڕهوی ناوخۆی حزبەکە گفتوگۆ دەکات، بەڵام دیاریکردنی سکرتێری حزیەکە لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا نیە.
بەپێی زانیاریەکان ، كهمێك پێش ئێستا كۆبوونهوهی ئهنجوومهنی سهركردایهتی گشتی یهكێتی له سلێمانی دهستیپێكرد، کە مستەفا چاوڕەش، وەک بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنەکە سەرۆکایەتی دەکات.
مستهفا چاوڕهش، ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی کە وەک بە تەمەنترین ئەندام سەرپەرشتی کۆبونەوەکانی ئەنجوومەنەکە دەکات رایگەیاند، ئەمڕۆ لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبونەوەی ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی بەڕێوەدەچێت و لەبارەی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەوە گفتوگۆ دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە