ئەمریکا هاوپەیمانییەک بۆ ڕووبەڕووبوونە لەگەڵ ئێران درووست دەکات

ئەمریکا هاوپەیمانییەک بۆ ڕووبەڕووبوونە لەگەڵ ئێران درووست دەکات

پەیامی کورد ...  ئەمریکا دەیەوێ هاوپەیمانییەک بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی بەرنامە مووشەکییەکەی ئێران ڕێکبخات
مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : واشینتۆن دەیەوێ هاوپەیمانییەک لە ووڵاتانی جۆراوجۆر بۆ بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ بەرنامە مووشەکی و ناوەکییەکەی ئێران لە سازمانی نەتەوەکاندا درووست بکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری دەروەی ئەمریکاووتی : ئێستا کاتی ئەوەیە کە شەورای ئەمنییەت بە شێوەیەکی جیددی مەترسی ڕاستەقینەی " مووشەکی " هەست بکات کە لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە لا حاڵی پێشکەوتنە ... ئێمە ئامادەی بە کار هێنانی ڕابەرایەتی ئەمریکاین بۆ درووست کردنی هاوپەیمانییەک . ئەمڕۆ ئێوە قسەی ١١ کەس لە ئەندامانی شەورای ئەمنییەت تان بیست کە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان بوون بە یەک و سەبارەت بە زیادبوونی بەرنامەی مووشەکی ئێران نیگەرانی خۆی دەربڕی . "

بە ووتەی ئەو ئەمریکا ئامادەیە تاکوو لە هەموو ئامرازێک کە پێویستە بۆ پێشگرتن لە بەرنامە مووشەکی و سیستەم گەلی مووشەکی ئێرانکە بە ڕادەیەکی بە هێز توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ناوەکین پێشگیری بکات .

پێشتر غۆلام عەلی خۆشڕوو ، نوێنەری دائیمی ئێران لە سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان ، هەوڵەکانی ئەمریکا پێچەوانەی یاساکانی نێودەوڵەتییە جۆراوجۆرەکان زانی و لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتی سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئاماژەدان بە گەمارۆە نایاسایی و تاکلایەنەکانی ئەمریکا داواکاری هەوڵی گشتی سازمانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەندامانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بوو لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گەمارۆکاندا .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە