هاوسەری حاکمی دوبەی لە حاڵێکدا کە بە پارە و پووڵێکی زۆرەوە هەڵات ، لە ئاڵمانیا داوای پەنابەریەتی کردووە و ئێستاش لە شوێنێکی نهێنی بە شاراوەیی ژیان بە سەر دەبات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕۆژنامەی سان ، هەڵاتنی " شاهدۆخت لیا " ، خوشکی پاشای ئۆردون و ژنی " موحەمەد بن ڕاشد ئالی مەکتووم " حاکمی دوبەی و هەروەها سەرۆکوەزیرانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی سەرەڕاست کردوە .
ئەم ڕۆژنامە هەروەها نووسی کە هیا چەند هەفتە پێش ئێستا لەگەڵ کچە ١١ ساڵ و کوڕە ٧ ساڵانەکەی ئیماراتیان بە مەبەستی سەفەر بۆ ئاڵمانیا بە جێ هێشت و لە ئاڵمانیا داوای پەنابەریەتییان کردووە .
ئەم شازادەیە ٣١ میلیۆن پاوەن " نزیکەی ٣٩ میلیۆن دۆلار " پارەی لە ئیمارات بۆ ئاڵمانیا بردووە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر چالاکێکی مەدەنی لە ئیمارات ، " ئەبوو غانم " ئاشکرای کردبوو کە ژنی بن ڕاشد بە هاودەستی لەگەڵ وەلیعەهدی ئەبووزەبی لە کوودەتای سەرنەکەوتوو لە دژی " عەبدۆڵڵای دووهەم " پادشای ئۆردون دەستی هەبووە و لە دوای ئاشکرا بوونی ئەم هاودەستییە ، ئەو بە هاوکاری مێردەکەی هەڵاتووە . تاکوو ئیمارات ئەبووزەبی لەم بابەتە بۆ فشار لە دژی ئیماراتی دوبەی بە کار نەهێنێت . ئێستاش ، دەوڵەتی ئاڵمانیا بە پێدانی مافی پەنابەریەتی سیاسی بە هیا کچی مەلەک حسێن ڕازی بووە ، بەڵام ئەو دەیەوێ لە بەریتانیا ژیان بە سەر ببات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە