جۆ بایدن جارێکی دیکە کۆمارى ئیسلامى ئێرانی خستەوە نێو تەوەرى شەڕ

جۆ بایدن جارێکی دیکە کۆمارى ئیسلامى ئێرانی خستەوە نێو تەوەرى شەڕ

پەیامی کورد     ...   جۆ بایدن جارێکی دیکە کۆمارى ئیسلامى ئێرانی خستەوە نێو تەوەرى شەڕ

کۆشکی سپی بڵاوى کردەوە : جۆ بایدن، سەرکۆماری ئەمریکا باری تەنگەتاوێی نیشتمانی دژی کۆمارى ئیسلامى بۆ ساڵێکی دیکە درێژ کردەوە.
ئەم تەنگەتاوێیەى دژ بە شەڕەنگێزییەکانى کۆمارى ئیسلامى هەر لە سەرەتاى شۆڕشی کۆمارى ئیسلامییەوە گیراوەتە بەر. کۆشکی سپی بڕیاری جێبەجێبکردنی ژمارە ١٢١٧٠ى هێنایەوە بەر باس.
 ئەم بڕیارە بۆ یەکەمجار و لەسەر دەستى جیمى کارتەر و ١٠ ڕۆژى دواى داگیرکردنى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە تاران درا. بڕیارەکە دژی کۆمارى ئیسلامییە و ٤٢ ساڵە بەردەوامە.
لە بڕیارەکەدا ڕاستەوخۆ ددان بەوەدا نراوە کە کۆمارى ئیسلامى هەڕەشەیەکی جیددییە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە و ئابووری ئەمریکا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە