بۆ دابەش کردنی مووچەی پێشمەرگە ئەم کارە دەکەوێتە واری جێبەجێ کردنەوە

بۆ دابەش کردنی مووچەی پێشمەرگە ئەم کارە دەکەوێتە واری جێبەجێ کردنەوە

پەیامی کورد      ...   بۆ دابەش کردنی مووچەی پێشمەرگە ئەم کارە دەکەوێتە واری جێبەجێ کردنەوە

بەڕێوبەری گشتی ڕاگەیاندن و ھۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ووتی، وەزارەتی پێشمەرگە لە پرۆسەی چاکسازی بەردەوامە و خاڵێکی دیکەی چاکسازی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەویش بەئەلکترۆنیکردنی مووچەی پێشمەرگەیە و ھاوشێوەی مووچەخۆرانی دیکە بە چەک و لە بانک مووچە وەردەگرن و لە ھەنگاوی یەکەمیشدا لیوای یەکی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە مووچە لە بانک وەردەگرن .

عەمید عوسمان محەمەد، بەڕێوبەری گشتی ڕاگەیاندن و ھۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند : ''پرۆسەی بەئەلکترۆنیکردنی مووچەی ھێزی پێشمەرگە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئێستا لیوای یەکی ھێزی پێشمەرگە مووچەیان بە چەک لە بانک وەردەگرن و سەرجەمیان چەکیان بۆ دروست کراوە و لەمەودوا بە شێوەی چەک و ئەلکترۆنی مووچە وەردەگرن و ئەمەش وەکوو ھەنگاوی یەکەمە و لەمەودوا ھەموو لیواکان بەو شێوەیە مووچە وەردەگرن، ئەمەش بە قۆناغ دەکرێت.''

عەمید عوسمان محەمەد باسی لەوەش کرد: ''سوودی ئەو کارە ئەوەیە کە ھێنان و بردنی پارە بە دەست نابێت و بانکەکان دەبنە شوێنی مووچە و، وەزارەتی پێشمەرگە قۆناغێکی دیکە لە چاکسازی دەستی پێ کردووە و کاری زیاتریش دەکرێت و ئەرکی دیکەش لە چاکسازی بەجێ دەگەیەنێت و ئەمە خاڵێکی دیکەی چاکسازییە.''

ووتی: ''جگە لەوەش، بندیوار نامینێت و ژمارە حیساب و پەنجەمۆر ھەیە و ئەو کەسەی چەکی بۆ دەکرێت، داتا و زانیاریی تەواوی هەیە و ڕێگرییەکی باشە بۆ ئەوانەی کە بن دیوارن، بۆیە ئەمە ھەنگاوێکی باشی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگەیە.''

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە