بۆچی لە یەکیتی شەورەوی مەجبوور بوون خۆیان لە ڕژیمی برنج بپارێزن ؟

بۆچی لە یەکیتی شەورەوی مەجبوور بوون خۆیان لە ڕژیمی برنج بپارێزن ؟

پەیامی کورد   ...   بۆچی لە یەکیتی شەورەوی مەجبوور بوون خۆیان لە ڕژیمی برنج بپارێزن ؟

بە پێی ڕاپۆرتێک ، زانایانی بواری خورد و خۆراک ی ڕووسیە لێکۆڵینەوەی ماوەیەکی زۆر پێشتری لبە پێی ڕاپۆرتێک ، زانایانی بواری خورد و خۆراک ی ڕووسیە لێکۆڵینەوەی ماوەیەکی زۆر پێشتری لێکۆڵەرانی ژاپۆنی خستە بەر لێکۆڵێنەوەی زیاتر کە ووتبوویان دانیشتوانی ئەو ووڵاتانەی کە برنجێکی زیاتر بە کار دەهێنن کەمتر وەزنی جسمیان زیاد دەبێت و ئازار دەکێشن .

ئۆلگا گرێگووریان کارمەندی پلە باڵای زانستی " ئەنستیتووتی خورد و خۆراک و بیۆتەکنۆلۆژی ڕووسیا " لەمبارەوە ڕایگەیاند و ووتی : " سەرەتا دەبێ تێبگەین قەڵەوی مانای چییە ؟ قەڵەوی لە یەکەم هەنگاودا نەبوون هاوسەنگی ئێنێرژیتیک یا ووزەییە ، بەو مانایەی کە کەسە زیاتر لەوەی کە ووزە بە کار بهێنێت مەوادی خواردەمەنی بەکار بهێنێت نابێ تەنیا بە دوو – سێ جۆری خواردەمەنی ئیکیتفا بکرێت دەبێ ڕژیمی خورد و خۆراک بۆ هەر کەسێک هاوسەنگ لەگەڵ هەر کەسێک بە تایبەتمەنمدییەکانی مێتابوولیسمی ئەو کەسەوە ئامادە بکرێت ".

 ئەو بۆ نموونە ئاماژە بە وولاتی چین دەکات کە لەو وولاتەدا برنجێکی زۆر بەکار دەهێنرێت بەڵام بابەتێک بە ناوی قەڵەوی بوونی نییە .لە ژاپۆن برنج لە وەجبەگەلێکی کەم و لەگەڵ مەوادی خواردەمەنی پڕ پڕۆتین بە کار دەهێنرێت .

هەروەها دەڵێ : " ئێمە دەبێ لە ڕۆژێکدا نزیکەی ٨٠٠ گرام کاهوو " خاس " و بە کۆی گشتی تاکوو کیلۆنیوەک سەوزەوات و باقلەمەنییەکان بە ڕێژی تەواو بە کاربهێنین . "

ئیلنا چێدیا عەمیدی کورسی خورد و خۆراکی ئاکادێمیای پزیشکی ڕووسیا ئاماژە بەوە دەکات کە یەکیتی شەورەوی مەجبوور بوون لە ڕژیمی برنج خۆیان بپارێزن . چوونکە خواردنی زیاد لە پێویستی برنج دەبێتە هۆکارێک بۆ گۆڕانکاری گەلێک لە جەستەدا کە یەکێک لەوانە کەمبوونی ڤیتامین ە .

لە ڕاستیدا برنج بە سوودە هەرچەندە زیاتر جۆری چەڵتووک دارەکەی کە ڤیتامینەکان و مەوادی کانزایی لەودا بە ڕێژەیەکی بەرچاو پارێزراوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە