بە ماچ کردن تەمەنی خۆتان درێژتر بکەن

بە ماچ کردن تەمەنی خۆتان درێژتر بکەن

لەوانەیە نەزانن بەڵام ماچ کردن لە پەیوەندی نێوان ژن و مێرد دا هۆکارێکی زۆر گرینگە بۆ پێکەوە ژیان و لێک تێگەیشتنی زیاتر

هەر بەم هۆیەوە بە لانی کەم دەبێ ڕۆژی جارێک یەکتر ماچ بکەن

ماچ کردن دەبێتە هۆی دەردانی ئەدرۆفین و ئێکسیتۆسین هەر بەم هۆیەوە هەست بە دڵخۆشی دەکەن و دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوەو وزەی شادی هێنەر زیاد دەکات لە ژیاندا .

لێوەکان هەستیان زۆر بەهێزترە لە ئەندامانی سێکس بۆیە یەکێکە لە هۆکارەکانی دڵخۆش بوون لە ماچ کردن ، هێزی لێوەکان لە سەرووی هەستەکانەوەن چوونکە کە سەرووی ١٠ هەزار عەسەب لە لێوەکاندا بوونیان هەیە .

ماچ کردن بۆ تەندرووستی زۆر گرینگە و دەبێتە هۆی درێژ بوونی تەمەنی مرۆڤ ، لێکۆڵینەوەکان نیشانیانداوە ئەو هاوسەرانەی زۆر یەکتر ماچ دەکەن تەمەنیان دڕێژترە لە کەسانی دیکە 

ماچ کردن دەبێتە هۆکاری پاراستنی لەش لە میکرۆبەکان و هێزی لەش زیاتر دەکات

هەر جارێک کە یەکتر ماچ دەکەن ٥ وزەی کالۆری دەسوتێنن جا ئەگەر لە بیری ئەوەدان خۆتان لاواز و رێک و پێک بکەن تا دەتوانن هاوسەرەکانتان ماچ بکەن

ماچ کردن دەتانپارێزێ لە پووکانەوە و تێک چوونی ددانەکانتان ، هۆکاری ئەمە لە بەر دەردانی ئەو بڕە ئاوەیە کە لە کاتی ماچ کردندا درووست دەبێت و پڕە لە کانزای بە سوود بۆ پارێزگاری کردن لە ددانەکان بە بێ بە کار هێنانی فرچە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە