به‌غدا به‌ڵێنی ناردنی ده‌رمان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمیش زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات و وته‌بێژی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ده‌ڵێت: "تاوه‌كو مانگی شه‌ش، ده‌رمانی پێویست ده‌گاته هه‌رێم".
د.خاڵس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌یاند، "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق به‌ڵێنیداوه، تامانگی شه‌شی ئه‌مساڵ، بڕێك ده‌رمانی پێویست بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم بنێرێت و كێشه‌ی كه‌می ده‌رمان تاماوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ربكات”.
د. خالس راشیگەیاند: "تاوه‌كو به‌غدا ئه‌و بڕه ده‌رمانه ده‌نێرێت كه ماوه‌ی مانگێكی ماوه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی ته‌ندروستیه‌وه ده‌رمان به‌گوێره‌ی پێویستی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كڕێت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌ك ڕونه‌دات”.
د.خاڵس قادر باسی له‌وه‌شكرد، "دوای هاتنی وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق بۆ هه‌رێم و به‌ڵێنی ناردنی ده‌رمان بۆ هه‌رێم به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێده‌كرێت، به‌ڵام ناردنی ده‌رمان به‌سه‌ریه‌كه‌وه نییه، به‌ڵكو به به‌شبه‌ش ده‌نێردرێت بۆ هه‌رێم”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە