بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 10ی 12ی 2018 نرخەكانی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان لە یەکەم رۆژی هەفتە لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا تاڕادەیەک جێگیری بەخۆوە بینیوە، ئەوەش دوای هەفتەی رابردوو ووڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک گەیشتە ڕێککەوتن لەبارەی کەمکردنەوەی بڕی بەرهەم.
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لەسەدا 1 بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک بە 62 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تکساسی ئەمریکی بە 52.14 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ووڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ووڵاتانی هەناردەکاری نەوتی " ئۆپیک " هەفتەی ڕابردوو لە ڤیەننا ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمی نەوتی خاو لە بازاڕەکاندا.
3ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ نرخی نەوتی خاو گەیشتە بەرزترین ئاست لە ساڵی 2014 ەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 86 دۆلار و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تکساسی ئەمەریکی گەیشتە 74 دۆلار.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە