پەیامی کورد - هونەر ئەحمەد، پەیامنێری رووداو رایگەیاند، لەنێو قامشلۆ تەقینەوەیەک لەڕێگەی ئۆتۆمبێلەوە ئەنجامدرا.
پەیامنێری رووداو دەڵێت، ئۆتۆمبێلەکە لە کۆتایی بازاڕی قامشلۆ بە وەستێندراوی تەقیەوەتەوە، بەڵام هیچ کەسێک گیانی لەدەستنەداوە و بریدارنەبووە.
تەقینەوەکە کاژێر 1:00ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ (چوارشەممە 23-10-2019) روویداوە، هونەر ئەحمەد دەشڵێت" ئۆتۆمبێلەکە ژمارەی قامشلۆی لەسەر بووە".
شاهێدحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بە رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ دۆخی قامشلۆ زۆر بێدەنگ بوو، بەڵام ئەم تەقینەوەیە دۆخەکەی ئاڵۆزترکرد و خەڵکەکەی شڵەژاندووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە