عێراقییەکان داوای ئاساییكردنەوەی پەیوندیەكان لەگەڵ ئیسرائیل دەكەن

عێراقییەکان داوای ئاساییكردنەوەی پەیوندیەكان لەگەڵ ئیسرائیل دەكەن

پەیامی کورد … عێراقییەکان داوای ئاساییكردنەوەی پەیوندیەكان لەگەڵ ئیسرائیل دەكەن

بۆ یەكەمجار زیاتر لە 300 كەسایەتی عێراقی داوایی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەیان و ئیسرائیل دەكەن.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی روسیا ئەلیەوم، لە كۆنفرانسێكدا كە بەشداری ژمارەیەك كەسایەتی شیعە و سوننەی خەڵكی پارێزگاكانی بەغدا، بابل، ئەنبار، سەڵاحەدین، دیالە و نەینەوا و بەشێك لە ئەندامانی سەحوەی عێراق (سوننە) و شێخی عەشیرەتەكان و گەنجانی چالاكوانی خۆپیشاندانەكانی عێراق، لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، بەشداربووان داوای ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی عێراق و ئیسرائیلیان كردووە.

لە راگەیەنراوێكی كۆنفرانسەكەدا هاتووە، ئێمە وەك گردبوونەوەی زیاتر لە 300 كەسایەتیی سوننە و شیعە داوا دەكەین عێراق هاوشێوەی وڵاتانی دیكەی عەرەبی، پەیوەندییەكانی لەگەڵ گەل و حكوومەتی ئیسرائیل ئاسایی بكاتەوە“.

وەسام حەردان سەرۆكی سەحوەی عێراقی لە كۆنفرانسەكەدا رایگەیاندووە، عێراق لە پێشەنگانی شارستانیەت و ئاڵاهەڵگرانی ئاشتییە، بۆیە داوا دەكەن وڵاتەكە رێككەوتنی ئیبراهیمی تایبەت بە ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ بكات.

لای خۆیەوە میسال ئالوسی ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی عێراق بە روسیا ئەلیەومی راگەیاندووە، ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتیە دیارەكانی سوننە و شیعە پشتیوانی لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی بەغدا و تەلەئبیب دەكەن، بەڵام لە ترسی لە دەستدانی پێگەی سیاسی و هروەها مەترسی كردنە ئامانجیان لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ناتوانن بە ئاشكرا ئەو خواستەیان دەرببڕن.

لە ساڵی 2020 و بە سەرپەرشتیی ئەمریكا و لە چوارچێوەی رێككەوتنی ئیبراهیم وڵاتانی ئیمارات و بەحرێن پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی كردەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە