لە میانەی چاوپێکەوتنکیدا لەگەڵ یەکێک لە میدیا ئەمریکییەکان شازادە محەمەد بن سەلمان ئالسعوود، جێنشینی سعوودیە لێدوانی توند بەرامبەر بە ئێران و رابەری کۆماری ئێران دەکات و رادەگەیەنێت “خامنەیی وەکو هیتلەر ئارەزووی دەسەڵاتی زیاتر هەیە و وەکو ئەو دەیەوێت خاکەکەی فراوان بکات”.
شازادە محەمەد بن سەلمان ئایەتوڵا خامنەیی بە ‘هیتلەری هاوچەرخ’ وەسفی دەکات و دەشڵێت “ئەوانەی کە هیتلەر کردی سەرنجی زۆری لەسەر نەگیرا و نەیانزانی کە هیتلەر چەند مەترسیدارە و لە داهاتووشدا مەترسیدارتر دەبێت بۆیە نامەوێ هەمان سیناریۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببینین”.
لەلایەکی ترەوە جێنشینی سعوودیە راشیگەیاند گەر ئێران چەکی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت، بێگومان ئەوانیش بەرهەمی دێنن و دەربارەی رکابەرییەکانی ئێران لەگەڵ سعوودیە وتی “ئابووری ئێمە لە هی ئێران گەورەترە و لە ریزبەندی ٥ سوپا بەهێزەکەی وڵاتانی ئیسلام نییە”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە