وڵاتانی عەرەبی دەیانەوێت بەهای دۆلار كەمبكەنەوە

وڵاتانی عەرەبی دەیانەوێت بەهای دۆلار كەمبكەنەوە

پەیامی کورد... وڵاتانی عەرەبی دەیانەوێت بەهای دۆلار كەمبكەنەوە

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕێكی ئەڵمانی، دوای ئەوەی عیراق مامەڵەی بە دۆلارەوە قەدەغە كردو سعودیەو ئیماراتیش پلانیان هەیە مامەڵەی نەوت بە دۆلارەوە نەكەن، ئێستا بەهاكەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی بە دابەزین كردوە.
ماڵپەڕی دۆیچەڤێلەی ئەڵمانی بڵاویكردۆتەوە، بەهای دۆلاری ئەمریكی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی بە دابەزین كردوە دوای ئەوەی عیراق مامەڵەی بە دۆلارەوە قەدەغە كردوە، هەروەها سعودیەو ئیمارات پلانیان هەیە نەوت بەبێ ئەو دراوە بفرۆشن و كە دراوێكی نوێ دروست بكرێت بۆئەوەی بۆشایی دۆلار لە مامەڵەكاندا پڕبكاتەوە.
لە راپۆرتەكەدا باس لەوەكراوە، هەفتەی رابردو حكومەتی عیراق قەدەغەكردنی ئەنجامدانی مامەڵەی كەسی یان بازرگانی بە دۆلاری ئەمریكی راگەیاند، بەو پێیەی لە عیراق بەهۆی دابەزینی بەردەوامی بەهای دینار بەكارهێنەرانی دۆلار لە بازاڕدا گران دەستیان دەكەوت، بەڵام ئێستا پێچەوانە بۆتەوە، پێشتریش سیاسەتمەدارانی باڵا لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە لە لێدوانەكانیاندا ئاماژەیان بەوە كردوە كە رەنگە باڵادەستی دۆلار لە ناوچەكەدا كاڵبێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە