ئەنجومەنی ژیوای پاوە کتێبێکی تایبەت بە ژینگەی بڵاو کردەوە

ئەنجومەنی ژیوای پاوە کتێبێکی تایبەت بە ژینگەی بڵاو کردەوە

پەیامی کورد ... ئەنجومەنی ژیوای پاوە کتێبێکی تایبەت بە ژینگەی بڵاو کردەوە

 

کتێبی "ئاگر بەڵایە" کە کتێبێکی فێرکاری کولتووریی شاری و ژینگەییە بە پاڵپشتیی ڕێکخراوی ژینگەی "ژیوای پاوە" و بە نووسەریی "مریەم محەممەد کەریمی" لە ٣ هەزار بەرگدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

 

ناوەرۆکی کتێبی "ئاگر بەڵایە" ھەڵگری شێعری منداڵانەیە کە بە دیالۆگێکی ساکاری منداڵانە و بە پێنووسی "مریەم محەممەد کەریمی" و بە وێنەکێشیی "سەندووس کەریمی" بەرهەم هاتووە.

 

ئەنجومەنی ژیوای پاوە بەبۆنەی چاپی ئەو کتێبەوە ڕاگەیاندووە: "ژیوای لەو باوەڕەدایە کە قۆناغی منداڵی، بنەڕەت و ڕیشەی پێکھێنانی ژیانی مرۆڤەکانە کە لەم ڕووەوە داوا لە ھاونیشتمانییان دەکەین بە کڕین و خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ منداڵەکان، زیاتر لە ئامانجەکانمان نزیک ببینەوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە