پەیاما کورد ـ لەگەڵ ئەوەیکە لیمۆ سودێکی زۆری هەیە بۆ جەستە با بزانین ئایا ئەم خۆراکە زیانمان پێ دەگەیێنێ و چۆن!؟ هەندێک کەس وا راهاتوون لە کاتی خورادنەوەی چا چەند دڵۆپ ئاوی لیمۆ تێکەڵ بە چایەکە دەکەن، پسپۆرانی خۆراک لەسەر ئەم بابەتە روون کردنەوەیەک دەدەن و دەڵێن: راستە لیمۆ سوودی زۆرە بۆ تەندروستیی جەستە، بەڵام هەرگیز نابێت ئاوی لیمۆ لەگەڵ خواردنەوە گەرمەکان تێکەڵ بکرێت، چونکە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ددان هەیە و زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت.
هاوکات ئاماژە بەوە دەکەن، دوای خواردنی لیمۆ دەستبەجێ ددانەکان مەشۆن، چونکە کاریگەریی هەیە لەسەر بڵاوبوونەوەی مادەی ترشی ئاوی لیمۆ لەناو دەمدا و لەئاکامدا زیان بەر ددانەکان دەکەوێت، لە حاڵەتی بەم شێوەیە وا باشترە یەک سەعات دوای خواردنی لیمۆ ددانەکان پاک بکەنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە