ئۆکراینا: ٤٠ تەرمی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی بوچا هاووڵاتی مەدەنی بوون

ئۆکراینا: ٤٠ تەرمی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی بوچا هاووڵاتی مەدەنی بوون

پەیامی کورد... ئۆکراینا: ٤٠ تەرمی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی بوچا هاووڵاتی مەدەنی بوون

بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەی کێیڤ-ی پایتەختی ئۆکراینا، ئاشکرایکرد لە نێو ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەی لە شاری بوچا هەڵدراوەتەوە تەرمی ٤٠ هاووڵاتیی مەدەنی دۆزراوەتەوە.

ئاندرێی نەبیتۆڤ، ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی تیمەکانی پۆلیسی ناوچەی کیێڤ دەستیان بە هەڵدانەوە و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان لە گەورەترین گۆڕی بەکۆمەڵی هاووڵاتییانی مەدەنی کرد کە پێشتر لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە کۆمەڵکوژ کرابوون.

وتیشی، لە نێو گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا ٤٠ تەرم دۆزراوەتەوە کە دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە تەرمی هاووڵاتییانی مەدەنین.

نەبیتۆڤ ئاماژەی بەوە کرد، هێزەکانی ڕووسیا بە بەردەوام دانیشتووانی شارەکە دەکاتە ئامانج و بەشێکی زۆر لە خەڵکی شارەکە بە چەکی قورس دەکوژرێن و تەمەنی کوژاوان لە نێوان ٤٠ بۆ ٦٠ ساڵە.

نەبیتۆڤ ئەوەشی خستە ڕوو کە پزیشکی داد و پسپۆڕانی تاوان ناسی لێکۆڵینەوەیان لەسەر تەرمەکان کردووە ناسنامەی بەشێک لە کوژراوەکانیان بۆ دەرکەوتووە.

نەبیتۆڤ هەروەها ئاشکرایکرد بەگوێرەی زانیارییە سەرەتایییەکانی پسپۆڕانی پزیشکی داد، شوێنی فیشەکیان لە سەر و جەستەی کوژراوان دەستنیشان کردووە کە ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە بەشێکی زۆری کوژراوان بە چەکی ئۆتۆماتیکی یاخود نیشانشکێن تەقەیان لێ کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە