ھەوڵی تەقاندنەوەی بۆڕی گواستنەوەی غاز لەنێوان بەغدا و بەسرە پووچەڵکرایه‌وه‌

ھەوڵی تەقاندنەوەی بۆڕی گواستنەوەی غاز لەنێوان بەغدا و بەسرە پووچەڵکرایه‌وه‌

پەیامی کورد … ھەوڵی تەقاندنەوەی بۆڕی گواستنەوەی غاز لەنێوان بەغدا و بەسرە پووچەڵکرایه‌وه‌

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت،ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ھەوڵێکیان بۆ تەقاندنەوەی بۆڕی گواستنەوەی غازی سروشتیی لەنێوان پارێزگاکانی بەغدا و بەسرە، پووچەڵکردەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق له‌ راگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ ، بۆمبێک بە ئامانجی تەقاندنەوەی بۆڕی گواستنەوەی غازی سروشتیی لەنێوان بەغدا و بەسرە لە ناوچەی جەربوعییە ناوەڕاستی پارێزگای موسەننا چێنرابوو.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی بە ھەماھەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی موسەننا، بۆمبەکەیان پووچەڵکردووەتەوە، بێ ئەوەی زیانی گیانی و ماددی لێ بکەوێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە