توشبوونی جۆ بایدن به‌ شێرپەنجە ڕاگه‌یه‌ندرا

توشبوونی جۆ بایدن به‌ شێرپەنجە ڕاگه‌یه‌ندرا

پەیامی کورد... توشبوونی جۆ بایدن به‌ شێرپەنجە ڕاگه‌یه‌ندرا

پزیشکی تایبەتی کۆشکی سپی ڕایده‌گه‌ینێت، پشکنینە پزیشکییەکان پشڕاستیان کردووەتەوە کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا توشبووی شێرپەنجەیە.

لە راگەیانراوێکدا کە کۆشکی سپی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەوەدراوە،کیڤن ئۆکۆنۆر پزیشکی تایبەتی کۆشکی سپی ڕایگه‌یاندووه‌، ئەو گرێیەی لە سنگی جۆ بایدن دەرهێنراوە و پشکنینی بۆ کراوە دەرکەوتووە گرێی شێرپەنجەی خانە بنەڕەتیەکان بووە.

پزیشکەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرجەم خانە شێرپەنجەییەکان بە سەرکەوتوویی دەرهێنراون، دەشڵێت، شێرپەنجەکەی بایدن توانای بڵاوبوونەوە و گواستنەوەی نییە.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، سەرۆکی ئەمریکا لەژێر چاودێریی پزیشکیدا دەمێنێتەوە، هەرچەندە شوێنی گرێکە چاک بووەتەوە و پێویست بە چارەسەری زیاتر ناکات .

جیی ئاماژه‌یه‌ مانگی رابردوو پزیشکەکانی سەرۆکی ئەمریکا رایانگەیاند، دوایین پشکنینەکان ئەوەیان دەرخستووە، بایدنی تەمەن ٨٠ ساڵ بە تەندروستییەکی باشەوە دەتوانێت لە کارەکەی بەردەوام بێت.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە