پەیامی کورد ... کەرکووک/ هەشت مۆڵگەی داعش تێکدرا
هەشت مۆڵگەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای کەرکووک لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق تێکدرا.
بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە دۆڵی ئەبووشەحمە سەر بە ناحیەی ڕەشادی کەرکووک دەستیان بە گەڕان و پشکنین کردووە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ٨ مۆڵگەی تیرۆریستەکانی داعش لە ئەنجامی ئەو پشکنینەدا دۆزراونەتەوە و دوای پشکنینیان تێکدراون.
لە نێو ئەو مۆڵگانەدا، بۆمب، خواردەمەنی، ویشکە، پێخەف و بەتانی و ... حەشار درابوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە