مەترسیییەکانی پیس بوونی ژینگە و هەوا لە سەر گورچیلە

مەترسیییەکانی پیس بوونی ژینگە و هەوا لە سەر گورچیلە

توێژینەوەیەکی ئەمریکی هۆشداری دەدات لە پیسبوونی هەوا و ڕایدەگەیەنێ کە ساڵانە بەهۆی پیسبونی هەواوە ١٠ ملیۆن و حەوت سەد هەزار کەس توشی نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە دەبن لە سەرتاسەری جیهاندا.

توێژەران مەنهەجێکیان سەبارەت بە کوێر بونەوەی گورچیلە پێشکەش کرد کە تیایدا ئاشکرایان کردکە پیس بونی هەوا ترسناکترین هۆکاری کوێربوونەوەی درێژخایەنی گورچیلەیە.

هەروەها توێژینەوەکە باس لەوە دەکا کە توشبوون بەم نەخۆشیە بەهۆی پیسبوونی هەواوە جیاوازە بەپێی شوێنی جۆگرافی کە زۆرترین توشبوون بەهۆی هەوای پیسەوە دەکەوێتە ئەمریکا و باشوری ئاسیا.

یەکێک لە لێکۆڵەرە سەرەکیەکانی ئەم توێژینەوەیە بەناوی بێنیامین بو دەڵێ توشبون بە نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە بەهۆی هەوای پیسەوە زۆر جار شاراوەیە وە زۆرترین حاڵەتیش لە مەکسیک و ناوەڕاستی ئەمریکا تۆمار کراوە.

هەر لەو توێژینەوەیەدا ئاماژە بەوە کرا کە پیسبونی هەوا ئەبێتە هۆی هەندێ نەخۆشی لەوانە: نەخۆشی دڵ،نەخۆشی سیەکان، شێرپەنجە، جەڵتەی دڵ و شەکرە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە