رووحانی سەرۆککۆماری ئێران هەڵوێستی وڵاتەکەی لە بارەی ئۆپەراسیۆنی تورکیا عەفرین ئاشکراکرد و گوتی: ئێمە ئەو کارە بە راست نازانین و پێمانخۆشە هەرچی زووترە کۆتایی بێت.
حەسەن رووحانی ، سەرۆککۆماری ئێران لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی ساڵانەیدا لەبەشێکی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە عەفرین و رایگەیاند: "ئێران پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ رووسیا و تورکیا هەیە ، بەڵام هەڵوێستی بنەڕەتی ئێمە ئەوەیە کە چوونی سوپای وڵاتێک بۆ نێو خاکی وڵاتێکی دیکە دەبێ بە مۆڵەتی حکومەت و رەزامەندی خەڵکی ئەو وڵاتە بێت.
لە درێژەی قسەکانیدا گووتی "ئەگەر خەڵک رازی نەبن و حکومەت رێگەی نەدابێ، ئێمە ئەو کارە بە راست نازانین و پێمانخۆشە هەرچی زووترە کۆتایی بەو ئۆپەراسیۆنە بهێندرێت. چونکە هەم برایانی تورکی ئێمە لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەکوژرێن و هەم خەڵکی بەرامبەر و کوردەکان دەکوژرێن، ئەو ئۆپەراسیۆنە هیچ ئەنجامێکی نابێت".
گوتیشى: كوژرانى كورد و تورك لهو شهڕهدا بێ سووده.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە