چای و جگەرە پێکەوە بە کار نەهێنن

چای و جگەرە پێکەوە بە کار نەهێنن

پەیامی کورد … چای و جگەرە پێکەوە بە کار نەهێنن

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پزیشکی چەند هەڵەیەکی باو هەیە کە زۆر کەس لەکاتی چای خواردندا ئەنجامی دەدات کە زیان بە تەندروستیی دەگەیەنێت و تەنانەت ئەگەری توشبوونی بە شێرپەنجە هەیە کە یەکێک لەوانە خواردنەوەی چای و کێشانی جگەرەیە پێکەوە.     

ماڵپەری "90snews" راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوەو تیایدا هاتووە: "زۆرێک لەو کەسانەی جگەرەکێشن حەزیان لەوەیە کە لەگەڵ چای خواردنەوەدا جگەرە بکێشن، بەڵام نازانن ئەوە زیانێکی گەورەیان پێدەگەیەنێت و ئەگەری توشبوونیان بە شێرپەنجە زیاد دەکات و ئەو کەسانەی ئەو کارە دەکەن 30% زیاتر ئەگەری توشبوونیان بە شێرپەنجە هەیە."   

لەراپۆرتەكە دا ئەوەش هاتووە:"لە پێکهاتەی چای دا کافاین هەیە و جگەرەش نیکۆتینی تێدایە و لەکاتی خواردنەوەی چای و کێشانی جگەرەدا پێکەوە دەگۆڕێن بۆ مادەیەکی ژەهراوی و ئەوەش ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات، بۆیە هەرگیز لەکاتی جگەرەکێشاندا چای بخۆنەوە."   

ئاماژە بەوەش كراوە :یەکێکی دیکە لە زیانەکان خواردنەوەی چای زۆر گەرمە کە هەندێک کەس ئارەزووی دەکەن، بەڵام دووبارەکردنەوەی ئەو کارە دەبێتەهۆی سوتانی بۆری قوڕگ تا گەدە و بە تێپەڕینی کات بۆرییەکە ناسک دەبێتەوە و زیانی تەندروستی دەبێت.   

ئەوەش هاتووە كە خواردنەوەی چای زۆر دەبێتەهۆی زۆر میزکردن و ئەوەش دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و کانزاکان لە لەشدا.   

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە