پەیامی کورد ... چاویلکە لەچاوەکان کەمتر تووشی کۆرۆنا دەبن
توێژینەوەیەکی چینی گەیشتووە بەو دەرئەنجامەی کە ئەوانەی چاویلکە لە چاو دەکەن کەمتر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن، بە جۆرێک کە پێنج هێندە کەمتر ئەگەری توشبوونیان هەیە بە بەراورد بە کەسانی ئاسایی.
توێژەران پێیان وایە هۆکاری کەمتر توشبوونی ئەو کەسانەی چاویلکە لە چاو دەکەن دەگەڕێتەوە بۆ چاویلەکەکانیان کە ڕێگری دەکات لە چوونەژوورەوەی ڤایرۆسەکە بۆ چاوی کەسەکە و پاشان توشبوونی بە ڤایرۆسەکە.
لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا ئەوەش دەرکەوتووە کە تەنها لە ناو چاودا ڤایرۆسەکەیان نەدۆزیوەتەوە بەڵکو لە فرمێسکی کەسانیشدا دۆزیویانەتەوە، کە ئەوەش هۆکارە بۆ سووربوونەوەی چاو و تەڕبوونی چاو بە هۆی ڤایرۆسەکەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە