پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی ٠٦ی ٢٠٢٠ بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی نەوتی ئەنبارکراو لەناو کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا، کە گەورەترین ووڵاتی بەکارهێنەری نەوتە لە جیهاندا، نیگەرانی وەبەرهێنەران دەربارەی کەمبوونەوەی خواست لەسەر ئەو بەرهەمە زیادیکردووە، بەوەش نرخەکەی جارێکی دیکە ڕووی لە دابەزین کردووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٨٩ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، کە دەکاتە لەسەدا ٢.٢ی نرخەکەی، لە دوایین مامەڵەدا بە ٣٩.٥٢ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا.
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی بە بڕی یەک دۆلار کەمیکرد، کە لەسەدا ٢.٩ی نرخەکەیەتی و بە ٣٧.٢٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە بازاڕەکانی جیهاندا فرۆشرا.
بەپێی داتاکانی پەیمانگای پتڕۆڵی ئەمریکی، قەبارەی نەوتی ئەنبارکراو لەناو کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا بە بڕی ٣.٩ ملیۆن بەرمیل بەرزبوەتەوە، بەهۆیەوە ئەگەری کەمبوونەوەی خواست لەسەر ئەو بەرهەمە لەبازاڕەکاندا زیادیکردوە.
هاوکات ژمارەی تووشبوانی رۆژانەی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهاندا بەردەوام لە زیادبووندایە، ئەگەری شەپۆلی بڵاوبوونەوەی شەپۆلی دووهەمی کۆرۆنا لە ئارادایە، ئەوەش بوەتە هۆی نیگەرانی وەبەرهێنەران لەبارەی دووبارەی کەمبوونەوەی گەشەسەندنی بازاڕە ئابوورییەکان، بەهۆیەوە جارێکی دیکە نرخەکەی روی لە دابەزین کردوەتەوە.
لە ئێستادا ووڵاتانی ئۆپێک هەوڵی دانانی سنوورێک دەدەن بۆ کەمکردنەوەی نرخی نەوت، عێراق کە دووهەم گەورەترین بەرهەم هێنەری نەوتە لە کۆمەڵەکە، تا ئێستا بە تێکرای ٣٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەرهەمهێنانی کەمکردوەتەوە، بڕیارە لە داهاتووشدا بۆ ئەو مەبەستە هەوڵەکانی زیاتر چڕبکاتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە